كرێی و رێگا پێدانى جانتاكان
هه‌تا به‌م دواییه‌ش هێله ئاسمانیه‌كان بۆ جانتای چێك ئین كراوى راگیرا‌و له كۆگای ده‌ره‌وه‌ى كابینى فڕۆكه و جانتای راگیرا‌و له كۆگای ناوه‌وه‌ى كابین بۆ هه‌ر گه‌شتیارێك به جودا و به خۆرایی شوێنیان دابین ئه‌كرد. به‌لام ئه‌مه له گۆراندایه. ئێستا پێویسته باج بده‌یت بۆ جانتای راگیرا‌و له كۆگاى ده‌ره‌وه‌ى كابین و باجه‌كه‌ش له‌وانه‌یه زیاتر بێت ئه‌گه‌ر له فڕۆكه‌خانه بدرێت به به‌راورد له‌گه‌ل ئه‌وه‌ى كه له پێشتر بدرێت.
بۆ ئه‌وه‌ى كه دووچاری سه‌رسورمان نه‌بیت له‌به‌ر ئه‌و نرخه به‌رزانه, به‌ر له تۆمار كردن یان ئاماده كردنى جانتاكانت دڵنیا به له زانینی یاساكانی جانتاكان له‌و هێله ئاسمانیهى كه ئه‌ته‌وێت گه‌شتی له‌گه‌لدا بكه‌یت.
ڕێ پێدانی جانتاكان
ورده‌كاری ڕێ پێدانی جانتاكان له هێله ئاسمانیه‌كه‌دا له مالپه‌ڕه ئهلیكترۆنیهكهیاندا نیشان ئه‌درێت. هه‌روه‌ها ئه‌توانیت له ڕێگای فرۆشراوه‌كانیان یان كۆمپانیای گه‌شت و گوزارى هێڵه ئاسمانیه‌كه ئه‌م ورده‌كاریانه بزانی.
ئه‌گه‌ر بلیته‌كه‌ت وه‌رگرتووه ڕێ پێدانى جانتاى راگیرا‌و له كۆگای ده‌ره‌وه‌ى كابین له‌سه‌ر بلیته‌كه‌ت ده‌نووسرێت , هه‌روه‌ها زه‌رفی بلیته‌كه‌ت زانیارى گشتی زیاتر سه‌باره‌ت به ڕێ پێدانی جانتاكانی تێدایه. بۆ بلیته ئه‌لیكترۆنیه‌كان (e-tickets ) شێوازى ڕێ پێدانهكان به گشتی له كاتی ئاگادارى دڵنیاكردنه‌وه نیشان ئه‌درێت.
بۆ جانتاكانی راگیرا‌و له كۆگای ده‌ره‌وه‌ى كابین دوو شێوازی رێ پێدان هه‌ن:
یان ئه‌وه‌تا رێ پێدانه‌كه به گوێره‌ى كێش یانیش به گوێره‌ى پارچه‌كان ده‌بیت. رێ پێدان به گوێره‌ى كێش به گشتی بریتیه له كێشێك له نێوان پانزده تا شه‌ست و پێنج كیلۆ بۆ یه‌ك كه‌س و ئه‌مه‌ش به گوێره‌ی هێله ئاسمانیه‌كه یان پۆلى گه‌شته‌كه ده‌گۆرێت. ڕێ پێدان به گوێره‌ى پارچه‌كان به‌م شێوه‌یه‌یه كه پیویسته كه‌ل و پهلهكهت له ناو دوو جانتادا بن. به‌لام ئه‌م جۆره رێ پێدانه گونجاوه چونكه رێگا به‌وه ده‌درێت كه هه‌ر جانتایه‌ك تا كێشی (٣٢) سى و دوو كیلۆ له خۆى بگرێت.
هه‌روه‌ها هه‌ر دوو جۆرى ڕێ پێدانه‌كه چۆن له رووى كێشه‌وه سنووردارن هه‌ر به‌و شێوه‌یه‌ش له‌رووى قه‌باره‌ی جانتاكهوه سنووردارن.
مه‌رجه‌كانی ڕێ پێدان بۆ ئه‌و جانتایه‌ى كه له‌گه‌ل خۆتدا ئه‌یبه‌یت بۆ ناو كابینى فڕۆكه‌كه‌وه به گشتی بریتین له زۆرترین كێش, ژماره‌ی پارچه‌كان و هه‌روه‌ها زۆرترین كێش بۆ هه‌ر پارچه‌یه‌ك.
ئه‌گه‌ر گه‌شته‌كه‌ت له جۆرى به‌ستراوه (connecting flight ) بێت ڕێ پێدانی جانتاكه‌ت جیاواز ئه‌بێت بۆ هه‌ر به‌شێك له گه‌شته‌كه و له‌گه‌ل ئه‌مه‌شدا ئه‌مه به گوێره‌ى هێله ئاسمانیهكهو ته‌نانه‌ت به گوێره‌ى فڕۆكه‌كه‌ش ده‌گۆرێت. له‌م بابه‌ته بكۆلهوه به‌ر له‌وه‌ى جانتاكانت دابگریت.
باجی جانتاكان
هه‌ندێك له هێڵه ئاسمانیه‌كان چیتر به خۆرایی شوێن بۆ ڕاگرتنى جانتاى چێك ئین كرا‌و له كۆگای ده‌ره‌وه‌ى كابین دابین ناكه‌ن. ئه‌گه‌ر بته‌وێت كه جانتاكه‌ت چێك ئین بكه‌یت ئه‌بێت باج بده‌یت.
پێویسته بۆ هه‌ریه‌كه له جانتاكانت باج بده‌یت. ئه‌م باجانه كه‌مترن ئه‌گه‌ر پێشتر بیان ده‌یت به به‌راورد له‌گه‌ل ئه‌وه‌ى له‌كاتی چێك ئین دا بیان ده‌یت.
له‌وانه‌یه بۆت ده‌ركه‌وێت كه هێڵى ئاسمانیهكهت باجی جانتای چێك ئین كراوت لێ بسێنێت و ئه‌مه‌ت به‌وه بۆ قه‌ره‌بوو ئه‌كاته‌وه كه جێگایه‌كى فراوانتر بۆ جانتاكانت له كۆگاى كابینه‌كه‌دا دابین ئه‌كات. كه‌واته به داگرتنى جانتاكانت به ڕێك و پێكى ئه‌توانیت له باجه‌كان دوور بكه‌ویته‌وه. به پێچه‌وانه‌وه‌ش ئاگادار به له باجه‌كان (بۆ زانیاری زياتربابهتی (داگرتنی له‌راده‌به‌ده‌ر) بخوێنه‌وه.
زۆر له هێڵه ئاسمانیه‌كان باجی گواستنه‌وه‌ى هه‌ندێك جۆرى تایبه‌تى جانتا وه‌كو جانتای كه‌ڵ و په‌ڵی وه‌رزشى و ئامێره‌كانی گه‌وره‌ى مۆسیقا وه‌رئه‌گرن. ئه‌م باجانه ئه‌كرێت پێشتر بدرێن.
داگرتنی یه‌كجار زۆر
ئه‌گه‌ر كه‌ل و پهلهكهت له ڕاده‌ى ڕێ پێدانه‌كه زیاتره هێڵه ئاسمانیه‌كه بۆى هه‌یه باجی داگرتنی له ڕاده‌به‌ده‌رت لێ وه‌ربگرێت. ئه‌مه‌ش سه‌ره‌رای باجه‌كانی تر چونكه هێڵه ئاسمانیه‌كه به خۆرایی جێگای جانتاكانت بۆ دابین ناكات.
ئه‌گه‌ر ئه‌و جانتایه‌ی كه بۆ كابینی فڕۆكه‌كه ئه‌یبه‌یت كێشی زۆر بێت یان زۆر گه‌وره بێت له‌وانه‌یه كه داوات لێ بكرێت له به‌شی راگرتنی جانتاكان له ده‌ره‌وه‌ى كابین جێی بێلیت. ئه‌گه‌ر به‌مه‌ش ئه‌ۆ شوێنه‌ى كه له ده‌ره‌وه‌ى كابین بۆ جانتاكانت دابین كراوه به‌ش نه‌كات پێویسته باجى داگرتنى له‌راده‌به‌ده‌ر بده‌یت.
باجی داگرتنی له‌راده‌به‌ده‌ر ئه‌كرێت گۆرانى به‌رچاوى تێدا ڕوو بدات. هه‌ندێك له هێله ئاسمانیه‌كان باجێكى دیاریكراویان هه‌یه بۆ داگرتنی له‌راده‌به‌ده‌ر كه بریتیه له نرخێك كه بۆ هه‌ر یه‌ك كیلۆ له كه‌ل و په‌لى زیاده دیاری كراوه. هه‌ندێك هێڵی ئاسمانی تریش باجه‌كه‌یان بریتیه له ڕێژه‌یه‌ك له پاره‌ى بلیتى ئابوورى یه‌كسه‌ر. ئه‌م باجه به گشتی بریتیه له (١-١,٥)% سه‌تا یه‌ك یان یه‌ك و نیو له پاره‌ی بلیته‌كه بۆ هه‌ر یه‌ك كیلۆ كه‌ل و په‌لی زیاده. له كهشتیك بۆ شوێنێكى دووردا ئه‌م نرخه به شیوه‌یه‌كى به‌رچاو زیاد ده‌كات.
له‌سه‌ر هێڵه ئاسمانیهكهیه كه بڕیار بدات ئه‌م باجه وه‌ربگیرێت یان نه, به‌لام زۆربه‌ى كات ئه‌م باجه وه‌رناگیرێت, ئه‌مه‌ش له كاتێكدا كه جانتا كه‌ت ته‌نها كه‌مێك له كێشى ئاسایی قوورستر بێت. به‌لام ئه‌گه‌ر هێڵێكى ئاسمانی ئه‌م باجه له گه‌شتێك بۆ شوێنێكى دووردا وه‌رنه‌گرێت مانای ئه‌وه نیه كه له گه‌شتی هاتنه‌وه‌شدا بۆى نیه ئه‌م باجه وه‌ربگرێت. هه‌روه‌ها له‌وانه‌یه یاساى جیاواز هه‌بێت سه‌باره‌ت به كێشه‌ی داگرتنی له‌راده‌به‌ده‌ر بۆ ئه‌و گه‌شتیارانه‌ی كه چه‌ند گه‌شتێكى یه‌ك له دواى یه‌ك ئه‌نجام ئه‌ده‌ن و ئه‌مه‌ش به‌نده به جۆرى فڕۆكه‌كه‌و هه‌روه‌ها هێله ئاسمانیه‌كه‌وه.
داگرتنی جانتاكان به دوو قۆلى
هه‌ندێك له هێله ئاسمانیه‌كان چیترڕێگا به داگرتنی جانتاكان به دووقۆلى ناده‌ن. ئه‌مه‌ش ئه‌و كاته روو ئه‌دات كه جانتاى گه‌شتیارێك كێشه‌كه‌ى كه‌متره له كێشه رێ پێدراوه‌كه و ئه‌و بۆشاییه‌ش له لایه‌ن گه‌شتیارێكى تره‌وه به‌كار دێت سه‌ره‌راى ئه‌و جێگایه‌ى كه بۆ خۆى دابین كراوه.
شت ومه‌كه قه‌ده‌غه كراوه‌كان
كۆمه‌ڵه شت و مهكێك هه‌ن كه رێگات پێ نادرێت له‌گه‌ل خۆتیانیدا بگوازیته‌وه چونكه ئه‌م شت و مه‌كانه له لایه‌ن ئاسایشه‌وه به شت و مه‌كى مه‌ترسیدار ئه‌ژمار ئه‌كرێن. نمونه‌ی ئه‌م جۆره شت و مه‌كانه له ماڵپه‌ری ئه‌لیكترۆنى هێله ئاسمانیه‌كه‌دا هه‌یه.
|