كوردى عربى ئینگلیزى
searh
 
Home لاپه‌ڕه‌ى سه‌ره‌كى > زانیاری > هه‌واڵ و ئاگاداریى
هه‌واڵ و ئاگاداریى

نووسه‌ر Web Admin به‌روار 29/05/2021
بابه‌ت ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌ به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێره‌وه‌
ناوه‌رۆك دوا به‌ دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵی لێسه‌ندنی پاره‌ به‌ بڕی (١٥٠$) بۆ سه‌رخستنی پێشمه‌رگه‌یه‌كی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت به‌ ناوی ( كامه‌ران مه‌حموود) له‌لایه‌ن كۆمپانیای (فڵای ئه‌ربیل)ه‌وه‌. ده‌ستبه‌جێ لیژنه‌یه‌كمان پێكهێناوه‌ به‌ مه‌به‌ستی لێكۆڵینه‌وه‌ كردن له‌م بابه‌ته‌, هه‌رچی زووه‌ ڕاستی ڕووداوه‌كه‌ و ده‌رئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌ی لێژنه‌كه‌ بۆ ڕای گشتی بڵاوده‌كه‌ینه‌وه‌.

تێبینی// به‌وپێیه‌ی گه‌شتیاری خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت, پڕۆسیجه‌ری تایبه‌ت به‌ خۆی بۆ دانراوه‌ سه‌باره‌ت به‌ سه‌رخستنی بۆ ناو فڕۆكه‌. بۆیه‌ ئه‌م ئه‌ركه‌ سپێردراوه‌ به‌ به‌شی (Ground Handling Service).
بڕی پاره‌ی دیاریكراو بۆ سه‌رخستنی گه‌شتیاری خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت بۆ ناو فڕۆكه‌, ده‌بێت هێله‌ ئاسمانییه‌كان بیده‌ن به‌ به‌شی (Ground Handling Service). نابێت ئه‌و پاره‌یه‌ خودی گه‌شتیاره‌كه‌ بیدات.
فایل No File
  List

په‌یوه‌ندی كردن