كوردى عربى ئینگلیزى
searh
 
Home لاپه‌ڕه‌ى سه‌ره‌كى > زانیاری > هه‌واڵ و ئاگاداریى
هه‌واڵ و ئاگاداریى

نووسه‌ر Web Admin به‌روار 05/05/2020
بابه‌ت فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ئەربیل پێشوازی لە یەکەمین گەشتی راستەوخۆ لە ئەمریكاوە دەكات
ناوه‌رۆك ئەمڕۆ، فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ئەربیل پێشوازیی كرد لە گەشتێكی هێڵی ئاسمانی مسڕییە کە راستەوخۆ لە ویلایەتی واشتنتۆنی پایتەختی ئەمریکاوە هاتبوو. فڕۆكەی گەشتەکە لە جۆری بۆینگ ٩-٧٨٧ بوو و وەكو فڕۆكەیەكی دیپلۆماتی بە کۆدی فڕینی MS3052, کاتژمێر ١٠:٥٢ی بەیانی بە کاتی هەولێر گەیشت، ئەمەش دوای فڕینی ٩٦٥٦ کیلۆمەتر.
ماوەی ئەم گەشتە ١٠ کاتژمێر و ٣٣ خولەکی خایاند و بە درێژترین گەشت دادەنرێت كە تاکو ئێستا لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ئەربیل نیشتبێتەوە، لە وەتەی کرانەوەی تێرمیناڵە نوێیەكەی فڕۆكەخانە لە ساڵی ٢٠١١دا. گەشتەكە لە باکووری ویلایەتی واشنتۆنەوە فڕی و دواتر بە ئاسمانی باشووری ئایسلەندا تێپەڕی و دوای ئەویش بەرەو باشووری قاڕەی ئەوروپاوە هات و لە کۆتاییشدا لە هەولێر نیشتەوە.
لەم بارەیەوە، خاتوو تەلار فایەق، بەڕێوەبەری گشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ئەربیل وتی: "سەرەڕای ئەم کاتە سەختە کە پێیدا تێپەڕ دەبین، ئەمە بە خاڵێكی گرنگ دادەنرێت لە مێژووی گەشەسەندنی فڕۆکەخانە و هەرێمەکەمان. ئەمە یەکەمین گەشتی لەم جۆرەیە، بەڵام جێگایەکی مێژوویی دەبێت لای ئێمە".
لە کاتی ئێستادا، فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ئەربیل بە رووی گەشتە بازرگانییەکانەوە داخراوە تاکو رێکەوتی ٢٢/٥/٢٠٢٠، بەپێ بڕیارێكی دەسەڵاتی فڕۆكەوانی شارستانی عێڕاقی.
فایل No File
  List

په‌یوه‌ندی كردن