كوردى عربى ئینگلیزى
searh
 
Home لاپه‌ڕه‌ى سه‌ره‌كى > زانیاری > هه‌واڵ و ئاگاداریى
هه‌واڵ و ئاگاداریى

نووسه‌ر Web Admin به‌روار 05/12/2018
بابه‌ت به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی فڕۆكه‌خانه‌ خولێكی هۆشیاری ئه‌منی بۆ كارمه‌ندانی فڕۆكه‌خانه‌ كرده‌وه‌
ناوه‌رۆك به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌ربیل خولێكی بۆ كارمه‌ندانی ناو فڕۆكه‌خانه‌ كرده‌وه‌ كه‌ تایبه‌ت بوو به‌ هۆشیاری ئه‌منی و به‌رزتركردنه‌وه‌ی رادده‌ی هۆشیاری ئه‌و بواره‌ له‌لای كارمه‌ندان، كه‌ خزمه‌ت به‌ هاووڵاتیان و كارمه‌ندان ده‌كات و هه‌روه‌ها یارمه‌تی تێگه‌یشتنی ئه‌و رێوشوێنانه‌ ده‌دات كه‌ له‌ کاتی پشكنینی گه‌شتیاران و که‌لوپه‌له‌كانیان له‌لایه‌ن تیمه‌كانی ئاسایشه‌وه‌ یاخود له‌ کاتی هاتنی كارمه‌ندانی فڕۆكه‌خانه‌ بۆ سه‌ر شوێنی کاره‌كانیان ده‌گیرێنه‌ به‌ر، به‌ پێی داواكارییه‌ سه‌ره‌كییه‌كانی رێكخراوی فڕۆكه‌وانی شارستانی نێوده‌وڵه‌تی (ICAO).
له‌ خوله‌که‌دا، هه‌روه‌ها تیشك خرایه‌ سه‌ر ئه‌نێكسی حه‌ڤده‌هه‌می كۆنگره‌ی شیكاگۆی ساڵی (1944) كه‌ له‌لایه‌ن (192) وڵاته‌وه‌ واژووی له‌سه‌ر كراوه‌ كه‌ به‌پێیه‌وه‌ سه‌رجه‌م ئه‌و وڵاتانه‌ی واژوویان له‌سه‌ری كردووه‌ پێویسته‌ په‌یوه‌ست بن به‌ ئاسایشی فڕۆكه‌وانی مه‌ده‌نی و رێگا به‌ ده‌ستێوه‌ردانی نایاسایی و رفاندنی فڕۆكه‌ له‌سه‌ر زه‌وی و له‌ ئاسمان نه‌ده‌ن و هه‌روه‌ها رێگا بگرن له‌ تێكدانی فڕۆكه‌ و فڕۆكه‌خانه‌كان و هێرشكردنه‌ سه‌ر خزمه‌تگوزارییه‌كانی دیكه‌.
له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌، به‌شی به‌ڕێوه‌بردنی سه‌لامه‌تی (Safety Management System – SMS) به‌ سه‌رپه‌رشتی شاره‌زایانی ئه‌و بواره‌، خولێكی چوار رۆژه‌ی بۆ سه‌رجه‌م كارمه‌ندانی فڕۆكه‌خانه‌ ئه‌نجام دا كه‌ تیایدا باس له‌ دانانی سیسته‌می سه‌ره‌كی و ئامێره‌ پێویسته‌كان كرا كه‌ رێكخراوی فڕۆكه‌وانی شارستانی نێوده‌وڵه‌تی (ICAO) جه‌ختی له‌سه‌ر ده‌كاته‌وه‌ كه‌ به‌پێی ئه‌و یاسا و رێنماییانه‌ی بۆیان دیاری كراوه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌چنه‌ سه‌ر فڕگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ ده‌گرێته‌وه‌.
له‌ خوله‌كه‌دا، هه‌روه‌ها باسی پلان، رێكخستن، په‌ره‌پێدان و چاودێریكردنی به‌رده‌وامی بواری سه‌لامه‌تی فڕۆكه‌خانه‌ كرا به‌ شێوه‌یه‌ك كه‌ پێداویستی فڕۆكه‌خانه‌ بۆ ئه‌و بواره‌ پڕ بكاته‌وه‌.
له‌ خوله‌كه‌دا، ژماره‌یه‌ك بابه‌تی تیۆری و پراكتیكی سه‌باره‌ت به‌ سیاسه‌تی سه‌لامه‌تی ئاسمانی و زه‌مینی و ئامانجه‌کانی باسی لێوه‌ كرا. هه‌روه‌ها، باس له‌ چۆنیه‌تی گه‌ڕان و دۆزینه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌كانی سه‌ر سه‌لامه‌تی و مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵیان و چاره‌سه‌ركردنیان كرا.
له‌م باره‌یه‌وه‌، خاتوو ته‌لار فایه‌ق، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌ربیل وتی: "فڕۆكه‌خانه‌كه‌مان گرنگییه‌كی زۆر به‌م خولانه‌ ده‌دات كه‌ ئاستی كارمه‌نده‌كانمان به‌رزتر ده‌كاته‌وه‌ بۆ تۆماركردنی به‌رزترین ئاستی سه‌لامه‌تی ئاسمانی كه‌ له‌گه‌ڵ پێوه‌ر و رێنماییه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی رێكخراوه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی فڕۆكه‌وانی شارستانی یه‌ك بگرێته‌وه‌. هه‌روه‌ها، ئاستی ئاسایش و سه‌لامه‌تی له‌ سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كانی فڕۆكه‌وانی شارستانی به‌رزتر ده‌كاته‌وه‌".
فایل No File
  List

په‌یوه‌ندی كردن