كوردى عربى ئینگلیزى
searh
 
Home لاپه‌ڕه‌ى سه‌ره‌كى > زانیاری > هه‌واڵ و ئاگاداریى
هه‌واڵ و ئاگاداریى

نووسه‌ر Web Admin به‌روار 02/10/2018
بابه‌ت فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌ربیل پێشوازی له‌ هێڵی ئاسمانی سعودیه‌ ده‌کات
ناوه‌رۆك دوێنێ 1/10/2018، فڕۆكه‌خانه‌ی نیوده‌وڵه‌تی ئه‌ربیل به‌ خۆشحاڵییه‌وه‌ پێشوازی له‌ یه‌که‌مین گه‌شتی هێڵی ئاسمانی سعودیه‌ كرد كه‌ له‌ نێوان جه‌دده‌ و هه‌ولێر ئه‌نجام درا.
هێڵی ئاسمانی سعودیه‌ هه‌فتانه‌ سێ گه‌شتی ده‌بێت بۆ شاری هه‌ولێر و به‌مه‌ش ئه‌م هێڵه‌ ده‌بێته‌ بیست و یه‌كه‌مین هێڵی ئاسمانی كه‌ گه‌شت ئه‌نجام بدات له‌/بۆ فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌ربیل. رێكه‌وتی هاتنی هێڵی ئاسمانی سعودیه‌ ده‌كه‌وێته‌ ساڵیادی داخستنی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌ربیل به‌ رووی گه‌شته‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه‌وه‌ له‌لایه‌ن به‌غداوه‌، دوای ئه‌نجامدانی گشتپرسییه‌كی سه‌رکه‌وتوو بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان له‌ رێكه‌وتی 25/9/2018.
مه‌راسیمی به‌خێرهێنانی هێڵی ئاسمانی سعودیه‌ له‌ رێگه‌ی به‌كارهێنانی ئاو و دواتر بڕینی كێك له‌ تێرمیناڵی (VIP)ی فڕۆكه‌خانه‌ به‌ڕێوه‌ چوو.
نوێنه‌رانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌م مه‌راسیمه‌دا بریتیی بوون له‌ هه‌ریه‌ك له‌ به‌ڕێزان كه‌ریم سنجاری، وه‌زیری ناوخۆ، نه‌ورۆز مه‌ولوود، وه‌زیری گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندن به‌ وه‌كاله‌ت، عه‌لی سندی، وه‌زیری پلاندانان، نه‌وزاد هادی، پارێزگاری هه‌ولێر و فه‌لاح مسته‌فا، سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم.

هێڵی ئاسمانی سعودیه‌ له‌لایه‌ن هه‌ریه‌ك له‌ به‌ڕیزان ساڵح بن ناسڕ ئه‌لجاسر، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی هێڵی ئاسمانی سعودیه‌ و مه‌نسووڕ بن فه‌یسه‌ل ئه‌لعوته‌یبی، کونسوڵی گشتی سعودیه‌ له‌ هه‌ولێر نوێنه‌رایه‌تی كرا.
له‌م باره‌یه‌وه‌، خاتوو ته‌لار فایه‌ق، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌ربیل وتی: "فڕۆكه‌خانه‌كه‌مان دڵخۆشه‌ به‌وه‌ی كه‌ هێڵی ئاسمانی سعودیه‌ بڕیاری دا كه‌ گه‌شته‌كانی له‌ نێوان جه‌دده‌ و هه‌ولێر ده‌ست پێ بكات. ئه‌مه‌ نیشانه‌یه‌كی دیكه‌ی گه‌شه‌سه‌ندن و به‌ره‌وپێشچوونی فڕۆكه‌خانه‌كه‌مانه‌ و بژاردی زیاتر ده‌خاته‌ به‌رده‌م هاووڵاتیانی هه‌رێم بۆ گه‌شتكردن به‌تایبه‌تی بۆ ئه‌وانه‌ی كه‌ بۆ حه‌ج كردن ده‌ڕۆن، له‌ هه‌مان كاتدا بۆ بازرگانانیش".
ناوبراو وتیشی: "رێكه‌وتی هاتنی هێڵی ئاسمانی سعودیه‌ بۆ فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌ربیل ده‌كه‌وێته‌ دوو رۆژ دوای ساڵیادی داخستنی فڕۆكه‌خانه‌كه‌مان به‌ رووی گه‌شته‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه‌وه‌ بۆ ماوه‌ی شه‌ش مانگ له‌لایه‌ن به‌غداوه‌". هه‌روه‌ها وتی: "لێره‌دا، به‌ خۆشحاڵییه‌وه‌ ئاماژه‌ به‌و پڕۆژه‌ سه‌رکه‌وتووانه‌ ده‌كه‌م كه‌ سه‌ره‌ڕای ئابڵۆقه‌ی سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌، ئێمه‌ ئه‌نجاممان دان به‌مه‌به‌ستی پێشخستنی فڕۆكه‌خانه‌كه‌مان. ژماره‌ی گه‌شتیارانی فڕۆكه‌خانه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی هێواش له‌ به‌رزبوونه‌وه‌ و گه‌ڕانه‌وه‌ دان بۆ باری پێشووتر كه‌ ئه‌مه‌ش نیشانه‌ی باشتربوونی باری هه‌رێمی كوردستانه‌".
جێگای ئاماژه‌یه‌، خزمه‌تگوزاری هێڵی ئاسمانی سعودیه‌ له‌ هه‌ولێره‌وه‌ بۆ جه‌دده‌ له‌ هه‌فته‌یه‌كدا سێ جار ده‌بێت، ئه‌وانیش رۆژانی؛ دووشه‌ممه‌، چوارشه‌ممه‌ و شه‌ممه‌ و له‌ هه‌رسێ رۆژه‌كه‌دا گه‌شته‌كان كاتژمێر (10:00)ی به‌یانی ئه‌نجام ده‌درێن.
فایل No File
  List

په‌یوه‌ندی كردن