كوردى عربى ئینگلیزى
searh
 
Home لاپه‌ڕه‌ى سه‌ره‌كى > زانیاری > هه‌واڵ و ئاگاداریى
هه‌واڵ و ئاگاداریى

نووسه‌ر Web Admin به‌روار 29/09/2017
بابه‌ت به‌غدا بڕیاره‌كه‌ی ناوچه‌ی دژه‌ فڕین جێبه‌جێ ده‌کات
ناوه‌رۆك
ئه‌مڕۆ رێكه‌وتی (29/9/2017) كاتژمێر (18:00)، ده‌سه‌ڵاتدارانی به‌غدا بڕیاری ئابڵوقه‌ دانان له‌سه‌ر ئاسمانی كوردستان تایبه‌ت به‌ گه‌شته‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له‌ هه‌ردوو فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌ربیل و سلێمانی جێبه‌جێ كرد.
مه‌به‌ست له‌م بڕیاره‌ی به‌غدا داخستنی ئاسمانی کوردستانه‌ به‌ رووی گه‌شته‌ نیوده‌وڵه‌تییه‌كان و دانانی ناوچه‌ی دژه‌ فڕین له‌سه‌ر كوردستان تاكو رێكه‌وتی (29/12/2017).
له‌ به‌رانبه‌ردا، فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌ربیل ناڕه‌حه‌تی خۆی له‌باره‌ی ئه‌و بڕیاره‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی به‌غدا پیشان دا كه‌ زیان به‌ هاووڵاتیان و گه‌شتیاران ده‌گه‌یه‌نێت.
سه‌ره‌ڕای چه‌ندین جار هه‌وڵدان بۆ شیكردنه‌وه‌ی مانای "راده‌ستكردنه‌وه‌" سه‌باره‌ت به‌ هه‌ردوو فڕۆكه‌خانه‌كه‌ی کوردستان بۆ حکومه‌تی به‌غدا، به‌ڵام هیچ وه‌ڵامێك له‌ به‌غداوه‌ نه‌بووه‌.
له‌کاتی ئێستادا، فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌ربیل به‌ كراوه‌یی ده‌مێنێته‌وه‌ بۆ گه‌شته‌ نێوخۆییه‌كان، مرۆییه‌كان و سه‌ربازییه‌كان، به‌ڵام مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه‌ كه‌ پێداچوونه‌وه‌ به‌ پڕۆسه‌ی به‌ڕێوه‌چوونی گه‌شته‌كان بكات له‌سه‌ر بناغه‌ی ئه‌و سه‌رچاوانه‌ی كه‌ فه‌راهه‌من و هه‌روه‌ها توانای ئه‌و سه‌رچاوانه‌ له‌ به‌ڕێوه‌بردنی گه‌شته‌كان به‌پێی ستاندارده‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌کانی سه‌لامه‌تی.
سه‌ره‌ڕای هه‌بوونی ژماره‌یه‌كی دیاریكراوی ئه‌و سه‌رچاوانه‌ و بوونی شه‌ڕی دژی داعش له‌ ئارادا، فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌ربیل پابه‌نده‌ به‌ پشتگیریكردن له‌ به‌ڕێوه‌چوونی گه‌شته‌کان.
فایل No File
  List

په‌یوه‌ندی كردن