كاتیك ده‌گه‌یته فڕۆكه‌خانه‌ى هه‌ولێر، به هۆى به‌رزكه‌ره‌وه یان قاندرمهى كاره‌بایى نهۆمێك سه‌ركه‌وه بۆ گه‌یشتن به شوێنى نشینگه. بۆ هاتنه ناو هه‌ولێر، ئه‌گه‌ر گه‌شتیارى ناوخۆ نه بیت یان ڕه‌گه‌زنامه ی عێراقیت نه‌بێت ،ڤێزاو پاسپۆرتى پهسندكراوت پێویسته .
بۆ ڤیزا (ئه‌گه‌ر رێ پێنه‌دراو بوو ) تكایه له نزیكترین باڵیوزخانه‌ى عێراقیدا بچۆوه به پێداویستییه‌كانى ڤێزا و
پڕۆسه‌ى پێشكه‌شكردن. نوێنه‌رایه‌تیی حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له ده‌ره‌وه ڤێزاى عێڕاقیى دابین ناكات ، به‌ڵام ده‌توانێ بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ڕێنمایى به گه‌شتیاران بدات . بۆ ئامۆژگاریى و ڕێنماییه‌كان له سه‌ر ڤێزا، تكایه به‌م ئیمه‌یله په‌یوه‌ندى به فه‌رمانگه‌ى په‌یوه‌ندییه‌كانى ده‌ره‌وه بكه: dfr@krg.org
ئه‌گه‌ر حكومه‌تى ووڵاتهكهت رێنمایى تایبه‌تى هه‌یه له سه‌ر گه‌شت كردن بۆ كوردستان یان عێڕاق , تكایه به‌ر له وهى پلانى گه‌شت كردنت دابنێی بۆ هه‌ولێر , له باره‌ى پڕۆسه پێویسته‌كانه‌وه پرس وڕاوێژ به وه‌زاره‌تى كاروبارى ده‌ره‌وه‌ى ووڵاتهكهت بكه.