كوردى عربى ئینگلیزى
searh
 
Home لاپه‌ڕه‌ى سه‌ره‌كى > ڕێبەری فڕۆکەخانە > گه‌یشتن > بازاڕكردن/خزمه‌تگوزاریى
بازاڕكردن/خزمه‌تگوزاریى

 
Mobile phones

ته‌له‌فۆنى مۆبایل :
وه‌كو گه‌وره‌ترین كارگه‌رانى خزمه‌تگوزاریى مۆبایل له‌ هه‌رێمى كوردستاندا، كۆڕه‌ك تیلیكۆم و ئاسیاسێل له‌ گه‌ڵ كه‌رگه‌رانى بیانییدا رێككه‌وتون له‌سه‌ر به‌كارهینانى مۆبایل له‌ ناو سنوورى یه‌كتردا (واته خزمه‌تگوزارى ڕۆمینگ)كه‌ كۆمپانیاكانى ئه‌وروپاو ووڵاته‌ یه‌گكرتووه‌كانى ئه‌مریكا و به‌ریتانیاش ده‌گریته‌وه‌. ئه‌گه‌ر حه‌زده‌كه‌ى مۆبایله‌كه‌ت له‌ سنوورى ناوچه‌كه‌دا به‌ كاربهێنى ، تكایه‌ بچۆوه‌ به‌ خزمه‌تگوزاریى كارگه‌رى مۆبایله‌كه‌ت بۆ دڵنیابوون له‌ وه‌ى ئایا رێككه‌وتنى ڕۆمینگ له‌ گه‌ڵ كۆڕه‌ك وئاسیادا هه‌یه‌ .ده‌كرێ پێداچوونه‌وه‌ى ئه‌و ڕێككه‌وتنانه‌ له‌ ڕێگه‌ى وێب سایتى كۆمه‌ڵه‌ى  GSM : www.gsmworld.com
له‌جیاتی به‌كارهێنانى سیم كارتى مۆبایلى خۆت، له‌وانه‌یه‌ به‌كارهێنانى به‌كرێ  یان كڕینى سیم كارتێكى ئه‌و ناوچه‌یه‌ هه‌رزانتربێ كه‌ له‌ هه‌ردوو تێرمیناڵى گه‌شتیاراندا ده‌ست ده‌كه‌وێت .     

مۆبایلى 3G  به‌شێوه‌یه‌كى گشتیى ده‌توانرێ به‌بى پێوه‌رى زیاده‌ به‌ كاربهێنرێ .
كۆدی عێراق (٩٦٤) ه‌ . بۆ وه‌رگرتنى په‌یوه‌ندییه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان (٠٠) لێبده‌ . 

      

پاره‌گۆڕینه‌وه‌:
شوێنی پاره‌گۆڕینه‌وه‌ له‌ ناو تێرمیناڵى گه‌شتیاراندا له‌ كاتژمێر٠٨:٠٠ به‌یانى ده‌ستبه‌كار ده‌بێت . پاره‌ى ناوخۆ بریتیه ‌له‌ دینارى عێڕاقى . هه‌روه‌ها دۆلارى ئه‌مریكیش به‌شێوه‌یه‌كى به‌رفراوان به‌ كارده‌هێنرێت .

تكایه‌ ئاگاداربه‌ له‌وه‌ى كه‌ له‌ كاتى ئێستادا ئاسانكارییه‌كانى وه‌كو ئامێره‌كانى پاره‌ ژمێرى(
ATM) و به‌كارهێنانى كرێدیت كارت له‌ فڕۆكه‌خانه‌دا نیین . پاره‌دان ته‌نها به‌(كاش) ده‌بێت . دڵنیابه‌ كه‌ ده‌توانى بڕێكى زۆر له‌ دۆلار یان دینارى عێڕاقى له‌گه‌ڵ خۆتدا ببه‌ى بۆ هه‌مووخه‌رجییه‌كانت به‌ لیستى پاره‌ى هوتێلیشه‌وه‌ .
بۆ زانینى دوایین نرخى دراوه‌كان ڕۆژانه سه‌ردانى ئه‌م ماڵپه‌رانه‌ بكه www.oanda.com  یان www.xe.com

په‌یوه‌ندی كردن