كوردى عربى ئینگلیزى
searh
 
Home لاپه‌ڕه‌ى سه‌ره‌كى > سڵاو هەولێر > ئاسايش
ئاسايش

 
 
ناساندنی ئاسایشی فڕۆکەخانەی نیودەولەتی هەولێر

سه‌ره‌ڕاى ئه‌و كار و ئه‌ركانه‌ى كه‌ به‌ شێوه‌یه‌كى ڕێك و پێك خزمه‌ت ده‌كه‌ن به‌ گه‌شتیاران و هێڵه‌ ئاسمانییه‌كان و نوێنه‌رانى كۆمپانیاكان و هى تر، له‌ فرِۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى هه‌ولێردا ئاسایش گرنگترین هۆكاره‌.

یه‌كه‌ى ئاسایشى فرِۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى هه‌ولێر هه‌وڵ ده‌دات بۆ به‌ده‌ستهێنان وئاماده‌كاریی له‌ ڕادده‌ به‌ده‌ر بۆ به‌رزترین ئاستى ئاسایشى ستانده‌رد كه‌ له‌هه‌ر شوێنێكى جیهاندا په‌یڕه‌و بكرێن.

 فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى هه‌ولێر به‌ ته‌واویی پابه‌ندى هه‌موو یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و په‌یڕه‌وكارییه‌ پێشنیاركراوه‌كانه‌. شاره‌زاییه‌كى پرِۆفێشناڵى نێوده‌وڵه‌تییانه‌ ده‌خرێته‌ كار بۆ پێشخستنى كاریگه‌ریی كاره‌كانى ئاسایش كه‌ هه‌ر له‌وه‌ته‌ى كرانه‌وه‌ى فڕۆكه‌خانه‌ بۆ فڕۆكه بازرگانییه‌كان له‌ ناوه‌ڕاستى ساڵى ٢٠٠٥ دا به‌ ڕێك وپێكى به‌ڕێوه‌چوونه‌. بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش، به‌ پابه‌ندبوون به‌ ده‌روبه‌ر و ژینگه‌یه‌كى تایبه‌تى ئاسایش كه‌ فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى هه‌ولێر كارى پێده‌كات، پێوه‌ره‌ تایبه‌ته‌كانى ئاسایش په‌یڕه‌و ده‌كرێن.

یه‌كه‌ى ئاسایشى فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى هه‌ولێر نوێترین ته‌كنۆلۆژیا و ڕاهێنانى كارمه‌ندانى ئاسایش له‌ ئاسته‌ به‌رزه‌كانى لێهاتوویی به‌كار ده‌هێنێت كه‌ به‌نده‌ له‌سه‌ر ڕێگه پێگرتن و وه‌ڵامدانه‌وه‌.

 

په‌یوه‌ندی كردن