![]() |
![]() |
![]() |
|
سه‌یرانگاو هوتێلى خانزاد، شاكارێكى به‌رچاوى نه‌خشه‌سازیى و جوانگاریى دهوروبهرهكهیهتى، به دیمهنێكى سهرنجرِاكێشى و شكۆدارانهوه رِووهو خۆر دهكهۆیته سه‌ر لوتكه چیایه‌ك كه دهرِوانێته سه‌ر شاره‌دێى به‌ناوبانگى بهستۆرِه به دووریى ١٥ كێلومه‌تر له باكورى شارى هه‌ولێر. لقى هوتێله‌كانى (NGC Nineveh)ى نێوده‌وڵه‌تیى گروپى كۆمپانیاكانى ناسریى، دامه‌زراوه‌یه‌كى عێرِاقیى تایبه‌ت به‌یه‌ك خێزانه كه له ماوه‌یه‌كى كورتدا گه‌شه‌سه‌ندنێكى خێراى نیشانداوه. له رِێگهى چهسپاویى و رِاستگۆیى و چالاكیى بازرگانیى كارا و لێهاتوویى له ئیش وكار ودڵسۆزیى پێنچ هه‌زار كارمه‌نده‌كه‌ى له سه‌رانسه‌رى جیهاندا ناوبانگى خۆى به ده‌ستهێناوه . هوتێله‌كانى گروپى كۆمپانیاكانى ناسریى له ساڵى ٢٠٠٣ دا دامه‌زران به‌و مه‌به‌ست و خواسته به‌رزه‌ى كه ببن به پێشه‌نگ له كار‌و كۆششى میوانداریى و یه‌كه‌مین گروپى هوتێلهكانیش بوو له عێراق به پێشكه‌شكردنى ده‌وروبه‌رێكى خۆش و شۆینى حه‌وانه‌وه‌ى تازه بابه‌ت و خزمه‌تگوزاریى تێروپرِ به گه‌شتیاران له هه‌موو ئاستێكدا . (هوتێله‌كانى تر‌ى ئێمه) هوتێلى ( ٢٦٥ ژوور له گه‌ڵ ژوورى تاك. هوتێلێك به دیزانێكى بىَ هاوتا بۆ كار‌و به‌سه‌ربردنى كاتى خۆش . به نیازین وه‌كو باشترین دامه‌زراوه و هوتێلێكى گه‌شتیاریى ده‌ربكه‌وین له رِێگهى به‌خشش و خزمه‌تكردنى میوانانه‌وه . به‌م زووانه ده‌كریته‌وه.
![]() |
![]() |
|