كوردى عربى ئینگلیزى
searh
 
Home لاپه‌ڕه‌ى سه‌ره‌كى > سڵاو هەولێر > گه‌شت و گوزار
گه‌شت و گوزار

[چاككه‌ره‌وه‌] "تۆپى "وه‌ستا ڕه‌جه‌ب


تۆپى وه‌ستا ڕه‌جه‌ب

له‌ماوه‌ى فه‌رمانرِه‌وایى "میر محمد پاشاى گه‌وره‌" دا (١٨١٣-١٨٣٧) ز له‌ شارى  ڕه‌واندوزى سه‌ر به‌هه‌ولێر كارگه‌یه‌ك دامه‌زرا بۆ چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نیى له‌ ژێر‌سه‌رپه‌رشتى (وه‌ستا ڕه‌جه‌ب ) كه‌ بۆ فێربوونى ئه‌م ڵیشه‌یه‌ نێردرابوو بۆ فره‌نسا بۆ فێربوون له‌و بواره‌دا، دواتر هه‌ڵسا به‌دیزاینكردن و سه‌رپه‌رشتى كردنى دروستكردنى تۆپ .

ئه‌و (٢٢٢) تۆپى دروستكرد به‌سێ قه‌باره‌ى جیاواز كه‌ گه‌وره‌ترینیان له‌ساڵى (١٨٢٣) زاینییدا ته‌واو بووه‌، ئه‌وه‌ى له‌وێنه‌كه‌دا نیشاندراوه‌(١.٥) مه‌تر درێژه‌و نووسینێكى له‌سه‌ره‌كه‌زانیارییه‌كان نیشان ده‌دات له‌سه‌ر قه‌باره‌و مێژووى دروستكردن و زانیارى تر. هه‌ندێ له‌و تۆپانه ‌ئێستا له‌مۆزه‌خانه‌ى به‌غدا دانراون، تۆپه‌كه‌ هه‌ر به‌ناوى سه‌رپه‌رشتیاره‌كه‌یه‌وه‌(وه‌ستا ڕه‌جه‌ب ) ناونراوه‌.

 

  List

په‌یوه‌ندی كردن