كوردى عربى ئینگلیزى
searh
 
Home لاپه‌ڕه‌ى سه‌ره‌كى > سڵاو هەولێر > گه‌شت و گوزار
گه‌شت و گوزار

[مێژوویى]قه‌ڵاى هه‌ولێر


قه‌ڵاى هه‌ولێر

قه‌ڵاى هه‌ولێر وه‌كو یه‌كێك له‌كۆنترین شاره‌كانى جیهان ده‌ناسرێت كه‌ژیانى تێدا به‌رده‌وام بووبێت، مێژووى ئه‌و قه‌ڵایه‌ ده‌گه‌رِێته‌وه‌ بۆ (٦٠٠٠) هه‌زار ساڵ پێش زایین، له‌سه‌رده‌مى سۆمه‌رییه‌كان پێى ده‌گووترا( ئه‌ربائیلۆ) واته‌(چوار‌خوداوه‌ند) چونكه‌ جێگاى ڵه‌رستن بوو هه‌روه‌ها ڵه‌یكه‌رى خواوه‌ندێكى تێدایه‌. هه‌روه‌ك شوێنێك بووه‌بۆ خودا په‌رستی. هه روه‌ها په‌رستگایه‌كیشى تێدایه‌كه‌ هى ( عه‌شتار) ى خوداوه‌نده‌ و ده‌گه‌رِێته‌وه‌ بۆ سه‌رده‌مى ئاشورییه‌كان. قه‌ڵا ده‌كه‌وێته‌ ناوه‌ڕاستى هه‌ولێرى پایته‌ختى هه‌رێمى كوردستان، شێوه‌یه‌كى بازنه‌یى هه‌یه ‌و ڕووبه‌ره‌كه‌ى ١١٠ هه‌زار مه‌ترى دووجایه‌، به‌رزییه‌كه‌ى له‌ئاستى رِووى ده‌ریا ٤٣١ مه‌تره‌و له‌ئاستى ده‌ورووبه‌ره‌كه‌شیدا (٢٨-٣٢) مه‌تره‌. سێ ده‌روازه‌ى سه‌ره‌كیى چوونه‌ژووره‌وه‌ى هه‌یه‌. قه‌ڵا له‌سێ گه‌ڕه‌كى سه‌ره‌كیى پێكدێت كه‌بریتین له‌( سه‌را و تۆپخانه‌و ته‌كیه‌)، هه‌روه‌ها مزگه‌تێكى كۆنى قه‌ڵا و گه‌رماوێكى كۆنى میللیشى له‌سه‌ره‌.

 

 

  List

په‌یوه‌ندی كردن