كوردى عربى ئینگلیزى
searh
 
Home لاپه‌ڕه‌ى سه‌ره‌كى > ده‌رباره‌ى فرِۆكه‌خانه‌ > بەشی تەندروستی‌
بەشی تەندروستی‌

بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی فڕۆکەخانەی ئەربیل

E-mail:health.dir@hc.eia.krd
Phone:07501446681 , 0662589167









پێشەکی

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی فرۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌ربیل خزمه‌تگوزاری پێشكه‌ش ده‌كات به‌ شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام له‌ ڕێگه‌ی سه‌نته‌ری پزیشكی كه‌ ئاماده‌كراوه‌ به‌ هه‌موو پیداویستییه‌كانی وه‌ تیمی پزیشكی ڕاهێنراوی ئاماده‌ له‌ هه‌موو كاتێك، ئه‌م حزمه‌تگوزاریانه‌ پێشكه‌ش ده‌كرێت:-


بنكه‌ی ته‌ندروستی فرۆكه‌خانه‌:
- كلینیكی خزمه‌تگوزاره‌ پزیشكیه‌كان ده‌كه‌وێته‌ فرۆكه‌خانه‌ی كۆن و 24 كاتژمێر له‌ كاركردندایه‌ به‌ چه‌ندین جۆری خزمه‌تگوزاری پزیشكی وه‌كو كلینیكی راوێژكاری، ته‌ندروستی ده‌م و ددان، پشكنینی تاقیگه‌یی، فریاگوزاری سه‌ره‌تایی و باره‌ له‌ ناكاوه‌كان وه‌ هه‌روه‌ها پێكوتان.
- بگه‌ هه‌ر ستافێكی فرۆكه‌خانه‌، ئه‌وان له‌ توانایاندایه‌ په‌یوه‌ندی به‌ تیمی پزیشكی بكه‌ن و بگه‌نه‌ لات.

ئەمبولانس:
- له‌ باره‌ له‌ناكاو وكتوپڕه‌كان به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی فرۆكه‌خانه‌ له‌ ڕێگه‌ی بنكه‌ی ته‌ندروستی پاڵپشت به‌ ئه‌مبولێنسه‌كان له‌ ئاماده‌ باشی دایه‌.
- گواستنه‌وه‌ی نه‌خۆش به‌ ئه‌مبولێنس له‌ خاڵی پشكنین بۆ شوێنی سه‌فه‌ركردن و به‌ پێچه‌وانه‌وه‌.

ئۆفیسی هاتن:
- تیمی ته‌ندروستی ئۆفیسی هاتن هه‌ڵده‌ستێت به‌ پێدانی پێكوته‌ دژی هه‌ندێك نه‌خۆشی گواستراوه‌ به‌ تایبه‌تی بۆ گه‌شتیاری وڵاتانی توشبوو به‌ به‌تا.
- تیمی ته‌ندروستی له‌ ڕێگه‌ی كامیرای گه‌رمپێو هه‌ڵده‌ستێت به‌ پێوانی پله‌ی گه‌رمی له‌شی گه‌شتیاران بۆ زانینی هه‌ر زیاد بوونێكی پله‌ی گه‌رمی.

ئۆفیسی چوون (سه‌فه‌ركردن):
- ئۆفیسی چوون هه‌ڵده‌ستیت به‌ پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی 24 كاتژمێر له‌ كاتی ڕووداوی كتووپڕ وفریاگوزاری سه‌ره‌تایی له‌ ناوچه‌ی سه‌فه‌ركردن.
- رَێگه‌پێدانی (ڕاپۆرتی) پزیشكی پێویسته‌ له‌م بارانه‌دا:
* كاتێك باری ته‌ندروستی گه‌شتیار له‌ گوماندا بێت بۆ توانای كه‌سه‌كه‌ له‌ گه‌شت كردن به‌ فرۆكه‌ وه‌كو كاتی دووگیانی، نه‌خۆشی تازه‌، نه‌شته‌رگه‌ری، پێكانه‌كان یاخود ناجێگیری باری ته‌ندروستی له‌ ناكاو یان درێژخایه‌ن.
* له‌ كاتی هه‌بوونی پێداویستی پزیشكی وه‌كو ئۆكسجین، گوێزه‌ره‌وه‌، ئامێری پزیشكی.
- ده‌رباره‌ی هه‌ر بارێك كه‌ پێویستی به‌ ڕێگه‌پێدانی پزیشكی هه‌یه‌ زانیاری تەواو بخوێنەوە.
- نه‌خۆش له‌وانه‌یه‌ پێویستی به‌ ڕاپۆرتی پزیشكی هه‌بێت له‌ لایه‌ن پزیشكی پسپۆر كه‌ تێیدا توانای گه‌شتكردنی نه‌خۆشه‌كه‌ به‌ فرۆكه‌ ڕوون كرابێته‌وه‌ یان هه‌بوونی هه‌ر ئاسته‌نگێیك یان پێداویستی تایبه‌ت به‌ باری نه‌خۆشه‌كه‌ باسكرابێت.
- نموونه‌ی ڕاپۆرته‌كان. کلیک لێرە بکە

هۆبه‌ی كاروباری یاسایی:
- هه‌موو كاره‌ یاساییه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی فرۆكه‌خانه‌ ده‌كات له‌گه‌ڵ وه‌رگرتنی به‌ڵێن نامه‌ی یاسایی له‌ خاوه‌ن (كۆمپانیا) باره‌ خۆراكیانه‌ی كه‌وا له‌ ڕێگای هۆبه‌ی پاراستنی ته‌ندروستی ڕێگه‌ پێدانیان بۆ ده‌كرێت پاش وه‌رگرتنی رێكاره‌ ئیدارییه‌كان.

هۆبەی فرۆكه‌وانی:
- تایبه‌ته‌ به‌ سه‌رپه‌رشتی كردن و ئه‌نجام دانی هه‌موو پشكنینه‌ پزیشكییه‌كانی كارمه‌ندانی فرۆكه‌وانی و به‌شی تاوه‌ری فرۆكه‌خانه‌ له‌ كاتی وه‌رگرتن و دووباره‌ پشكنینی ساڵانەی كارمه‌ندان.

هۆبه‌ی پاراستنی ته‌ندروستی:
- سه‌رپه‌ریشتی كردنی هه‌موو جۆره‌كانی پێكوته‌و چاودێری كردنی هێنان و هه‌نارده‌ی ئه‌و خۆراكانه‌ی كه‌ بۆ به‌كارهێنانی مرۆیی ده‌گونجێت.

 



زانیاری تەواو

 

دهستنیشانكردن

ڕێگهی پێنادرێت بۆ گهشت

ڕهزامهندی پزیشكی پێویسته

ڕوونكردنهوه وڕهزامهندی بۆ گهشت

شێواوی ( نادروستی) خوێن             

كهم خوێنی ( ڕێژهی هیمۆگلۆبین)

كهمتر له 7.5 گرام

7.5 بۆ 10 گرام

ئهگهر كهمخوێنی كتوپڕ بههۆی خوێنبهربوونەوە  بوو، پێویسته لهدوای 24 كاتژمێر ڕێژهی خوێن بپێورێت وه خوێنبهربوونهكه وهستا بێت.

كهمخوێنی داسی

كهمتر له 10 ڕۆژدوای دژواریهكه

لهماوهی 10 ڕۆژی دژواریهكه

10 ڕۆژ دوای دژواریهكه ئهگهرهاتوو جێگیر بوو

شێواوی ( نادروستی) دڵ و بۆڕیەکانی خوێن وه سووڕی خوێن

سنگه كوژێ

باری ناجێگیر و ژانی سنگ بەکەمترین ماندووبوون

 

-    ئهو گهشتیارانهی كه ژانی سنگیان زۆر دووباره دهبێتهوه، دهبێت ڕاوێژی پزیشكی تایبهتیان بكهن بۆ زانینی توانایان بۆ گهشتكردن به فڕۆكه.

-    پێویسته باری تهندروستی جێگیر بێت لهگهڵ نهبوونی ئێشی سنگهكوژێ لهكاتی پشوودا.

-    پێویسته دهرمانی تهواوی لهبهردهست بێت بۆ چارهسهركردنی نۆرهی سنگه كوژێ.  

مردنی شانهكانی دڵه ماسوولكه (جهڵتهی دڵ)

لهماوهی 10 ڕۆژ

بۆ ههموو بارهكان، 4 ههفته دوای جهڵتهكه

-  ههر دڵ سستیەک؟

-  ههر دڵه كوتهیهك؟

-  ههر ئازارێكی سنگه كوژێ دوای جهڵته؟

-  ئایا قهبارهی دڵ گهورهترە لە ئاسایی؟

-  ههر سنگه كوژێیهك پێش جهڵتهكه؟

·         ئهگهر (نهخێر)

ئاڵۆز نیه، بۆی ههیه گهشت بكات دوای 10 ڕۆژ.

·         ئهگهر (بهڵێ)

ئاڵۆزه، دهوهستێتە سهر خهمڵاندنی تاكهكهسی بۆ ههر حالەتێک (جێگیری، ئهنجامی ڕایهڵ كردن، پێشنیاری هاوهڵی كردن) ههتا دوایی.

دڵ سستى (پەککەوتنی دڵ)

دڵ سستى درێژخایهنی كۆنترۆلنهكراو وه دڵ سستى كتوپڕ

ئهگهر پێویستی به دابینكرنی ئۆكسجین ههبوو له كاتی گهشتكردن

-    ئهو گهشتیارانهی كه دڵ سستى كۆنترۆڵنهكراویان ههیه ، دهبێت ڕاوێژی پزیشكی تایبهتیان بكهن بۆ زانینی توانایان بۆ گهشتكردن به فڕۆكه.

-   باری كۆنترۆلكراو، ئهو بارهیه كه نهخۆش دهتوانێت بهپێ بروات بۆ ماوهی (50 مهتر یان پێ) یاخود  به پێپلیكانه سهركهوێتە ناو فڕۆكه بهشێوهیهكی ئاسایی بهبێ ههستكردن به ههناسه سواری. به پێچهوانهوه بۆی ههیه پێویستی به ئۆكسجین بێت لهناو فڕۆكه.

قهستهرهی دڵ لهگهڵ / بێ  تۆڕدانان (شهبهكه)

لهماوهی 3 ڕۆژ

كهمتر له 7 ڕۆژ

باره سەرپشککراوە نائاڵۆزهكان دهتوانن گهشت بكهن دوای:

·   3 ڕۆژ بێ تۆڕدانان (شهبهكه).

·   5 ڕۆژ لهگهڵ تۆڕدانان.

نهشتهرگهری دڵ بهكردنهوهی سنگ

لهماوهی 10 ڕۆژ

ههمووی ڕهزامهندی پزیشكی دهوێت 10 -21 ڕۆژ دوای نهشتهرگهری

دهتوانێت گهشت بكات لهدوای 10 رۆژ ئهگهر هاتوو هیچ ئاڵۆزیهكى نهبوو.

ناڕێكی لێدانی دڵی ترسناك (نۆرە دڵێ)

لهماوهی 7 ڕۆژ

كهمتر له 21 ڕۆژ

ناڕێكی لێدانی دڵی بێوهی ناگرێتهوه.

ئاوبەندیی سییهكان

چارهسهرنهكراو

كهمتر له 21 ڕۆژ

دهبێت چارهسهری تهواوی ئاوبەندیی سییهكان و ئهو بارانهی لهگهڵیدایه كرابێت.

نەخۆشیەکانی زگماكیهكانی دڵ

 

ههموو بارهكان

پێویسته دابینكردنی ئۆكسجین لەبەرچاوبگیرێت له ههموو بارێكدا.

وێناكرنى بۆڕی خوێن

كهمتر له 24 كاتژمێر

 

دهتوانێت گهشت بكات دوای 24 كاتژمێر ئهگهر باری پێشووترى كهسهكه جێگیربێت.

دانانی ڕێكخهری لێدانی دڵ

لهماوهی 2 ڕۆژ

لهماوهی 7 ڕۆژ

دهتوانێت گهشت بكات دوای 2 ڕۆژ ئهگهر لێدانی دڵی ڕێك بێت و ههوا لهنێوان سییهپۆشهر و دیواری سنگ كۆنهببێتهوه.

چارهسهر بهلادان (ڕیشەکێشکرن)

لهماوهی 2 ڕۆژ

لهماوهی 7 ڕۆژ

گهشتكردن به فڕۆكه له یهكهم ههفتهی دوای ئهو ڕێكاره به هۆكاری زیادبوونی مهترسی توشبوون به خوێن مهیین دادهندرێت.

خوێن مهیین له خوێنهێنهره قووڵهكان

كاتێك چالاك بێت

لهباری دڵنیابوون یان گومانكردن ڕهزامهنديی پزیشكی پێویسته

پابەند بێت بەوەرگرتنى دهرمانی دژی خوێن مهیین.

گیرانی خوێنبەری سییهكان به دهمهوانه

لهماوهی 4 ڕۆژ

كهمتر له 21 ڕۆژ

دهتوانێت گهشت بكات دوای 5 ڕۆژ ئهگهر پابەند بێت بەوەرگرتنى دهرمانی دژی خوێن مهیین.

حاڵەتەکانى لووت و گهروو و گوێ

ههوكردن له گوێ و گيرفانەکانى لووت

له حاڵەتی كتوپڕ و له كاتی له دهستدانی كاری كهناڵی ئۆستاكی

 

نهخۆش دهبێت بتوانێت گوێیهكانی كارا بكات به ڕێگهی (ڤاڵساڵڤا)

نهشتهرگهری گوێی ناوهند

كهمتر له 10 ڕۆژ

10-14 ڕۆژ دوای نهشتهرگهری

دهتوانێت گهشت بكات 10 ڕۆژ دوای نهشتهرگهری.

نهشتهرگهری لێکردنەوەی  ئاڵووهكان

كهمتر له 5 ڕۆژ

تهنها كاتى بوونی ئاڵۆزیهكان

دهتوانێت گهشت بكات 6 ڕۆژ دوای نهشتهرگهری.

شهویلاگی به تهل بهستراو

ئهگهر هاتوو هاوهڵی لهگهڵ نهبوو

بوونی تهل

پێویسته نهخۆش یان هاوهڵهكهی لهتوانای دابێت كه تهلهكه بكاتهوه له كاتی پێویست.

حاڵەتەکانى چاو

لهیزهری کۆرنیاى چاو، نهشتهرگهری ئاوی سپی یان نهشتهرگهريی تر.

كهمتر له 24 كاتژمێر

1-3 ڕۆژ

دهتوانێت گهشت بكات دوای 1 ڕۆژ.

نهشتهرگهری جیاكردنهوهی تۆڕی چاو

كهمتر له 10 ڕۆژ

1-10 ڕۆژ دوای نهشتهرگهری

دهتوانێت گهشت بكات 10 ڕۆژ دوای نهشتهرگهری.

برینی ناو چاو

كهمتر له 7 ڕۆژ

كهمتر له 14 ڕۆژ

پێویسته هیچ گازێك له تۆپهڵی چاو نهمابێت.

نهشتهرگهری ناو چاو

كهمتر له 6 ڕۆژ

زياتر له 7 ڕۆژ

پێویسته هیچ گازێكی لێدراو له تۆپهڵی چاو نهمابێت، بۆ نمونه:

· دهرزی لێدانی SF6 پێویستی به دوو ههفتهیه.

· بۆ C3F8 پێویستی به شهش ههفتهیه، وهههروهها پێویستی به ڕاپۆرتی پزیشكی چاو ههیه بۆ زانینی توانای بۆ گهشت كردن به فڕۆكه.

حاڵەتەکانى كۆئهندامی ههرس

خوێنبهربوون له كۆئهندامی ههرس

كهمتر له 24 كاتژمێر دوای خوێن بهربوون

1-10 ڕۆژ دوای خوێن بهربوون

-  پێویسته خوێن بهربوونهكه به تهواوی وهستا بێت.

-  ڕێژهی هیمۆگلۆبین پهسند بێت بۆ گهشت كردن.

-  پێویسته مهترسی ڕوودانی دووباره خوێن بهربوون شیبكرێتهوه و پهسند بێت.

نهشتهرگهری گهوره له سك وهكو لێکردنەوەی ڕیخۆله، لێکردنەوەی منداڵدان، نهشتهرگهری گورچیله و هی تر.

كهمتر له 10 ڕۆژ

1-10 ڕۆژ دوای نهشتهرگهری

دهتوانێت گهشت بكات دوای 10 ڕۆژ ئهگهر هیچ ئاڵۆزیهك نهبێت.

لێکردنەوەی ڕیخۆله كوێره

كهمتر له 4 ڕۆژ

تهنها كاتى بوونی ئاڵۆزیهكان

دهتوانێت گهشت بكات دوای 4 ڕۆژ ئهگهر هیچ ئاڵۆزیهك نهبێت.

نهشتهرگهری بە ناوسكبین (پشكنین)

كهمتر له 24 كاتژمێر

 

پهسنده دوای 24 كاتژمێر ئهگهر هیچ گازێك نهمابێت.

نهشتهرگهری ناو سك بینی چارهسهری، وهكو نهشتهرگهری لێکردنەوەی  تورەکەى زراو.

كهمتر له 4 ڕۆژ

1-10 ڕۆژ دوای نهشتهرگهری

دهبێت ناو سك بهتاڵ بێت له ههموو گازه تێكراوهكان.

تورهكهی (كیس) كۆڵۆستۆمى

 

 

ئهو گهشتیارانهی كه كيسى كۆڵۆستۆمى بهكاردێنن هیچ مهترسییهكی زیاتریان لهسهر نیه ههر چهنده ههڵئاوسانی ڕیخۆڵهكان هۆكارێكه بۆ زیادبوونی دهرچوون، بۆیه پێویسته تورهكهی قهباره گهوره بهكاربێنن.

نهخۆشیه گوازراوهكان

نهخۆشیه گوازراوهكان

لهقۆناغی گواستنهوهدا

 

دهبێت مەترسى بڵاوکردنەوەى نەخۆشییەکەى نەبێت

مێكوته

كاتێك برینی چالاك ههبێت

 

دهتوانێت گهشت بكات كاتێك ههموو برینه دیارهكانى ووشك بووبن و قهتماغهیان ههبێت

حاڵەتەکانى مێشك ودهمار                                                                                                                                                                  

گهشكه/فێ

كهمتر له 24 كاتژمێر دوای گهشكهگرتن یان باری ناجێگیر

ئهگهر نۆرهگهشكهی ههبوو پێش 24 كاتژمێر له گهشتهكهی

دهبێت جێگیر بێت لهسهر دهرمان

جهڵتهی مێشكی تێپهڕیو

2 ڕۆژ یان كهمتر

دوای 2 ڕۆژ لهگهڵ پشكنینه پێویستهكان

 

جهڵتهی مێشك

كهمتر له 3 ڕۆژ

لهماوهی 10 ڕۆژدا

-          دهتوانێت گهشت بكات دوای 10 ڕۆژ ئهگهر باری تهندروستی ئاڵۆز نهبێت

-          دهتوانێت گهشت بكات لهگهڵ هاوهڵێك

نهشتهرگهری ناو كاسهی سهر (كردنهوهی كاسهی سهر )

كهمتر له 10 ڕۆژ

10-21 ڕۆژ

-          ناتوانێت گهشت بكات لهماوهی 10 ڕۆژ دوای نهشتهرگهریهكه

-          دهتوانێت گهشت بكات ئهگهر كهللـهی سهر بهتاڵ بێت له ههوا

لێکردنەوەی پهڕهكانی بڕبڕه و لێکردنەوەى خهپلهی نێوان بڕبڕهكان

كهمتر له 3 ڕۆژ

5 ڕۆژ

 

 

 

 

دووگیانی و منداڵی تازه لهدایكبوو

دووگیانی تاك کۆرپەلە

دوای 36 ههفته (واته 35 ههفته و 6 ڕۆژ)

ههر ئاڵۆزیهك

پێویستی به ڕهزامهندی نیيه پێش 36 ههفته تهنها له كاتی بوونی ئاڵۆزی نەبێت، بهڵام ڕاپۆرتی پزیشكی پێویسته دوای ههفتهی 28

دووگیانی فره کۆرپەلە

دوای 32 ههفته (واته 31 ههفته و 6 ڕۆژ)

ههر ئاڵۆزیهك

پێویستی به ڕهزامهندی نیيه پێش 32 ههفته تهنها له كاتی بوونی ئاڵۆزی نەبێت، بهڵام ڕاپۆرتی پزیشكی پێویسته دوای ههفتهی 28

لهبارچوون (ههڕهشهلێكراو یان تهواو)

لهگهڵ خوێن بهربوونی چالاك

لهماوهی 7 ڕۆژ له خوێن بهربوون

دهبێت باری تهندروستی جێگیر بێت، لهگهڵ نهبوونی خوێنبهربوون و ئازار له دوا 24 كاتژمێر بهلایهنی كهم

منداڵی تازه لهدایكبوو

كهمتر له 48 كاتژمێر

لهماوهی یهكهم ههفتهدا

منداڵی تهندروست دهتوانێت دوای 48 كاتژمێر گهشت بكات بهڵام بهباشتر دهزانرێت كه گهشتهكه دوای ههفتهی یهكهم بكات

حاڵەتەکانى كۆئهندامی ههناسهدان

ههناسه توندی (ڕهبو)

كهمتر له 48 كاتژمێر پاش نۆرهی بههێزی ههناسه توندی

 

-          دهبێت باری تهندروستی جێگیر بێت و دهرمانی پێویستی لهبهر دهست بێت.

-          تكایه ئاگاداربه: ڕێگه نادرێت ئامێری ههڵماندنی (تبخیر) سوڕ كراوه بهكاربهیندرێت له فڕۆكهدا.

-          ئهگهر كهسێك نهتوانێت بڕوات بۆ ماوهی (50 مهتر) بێئهوهی تووشی ههناسه توندی بێت، ئهوا ترسی ئهوهههیه كه كهسهكه نهتوانێت بهرگهی كەميی ئۆكسجین بكرێت لهناو فڕۆكه.

نهشتهرگهری سنگ

كهمتر له 10 ڕۆژ

كهمتر له 28 ڕۆژ

دهتوانێت گهشت بكات دوای 10 ڕۆژ ئهگهرهیچ ئاڵۆزهكى نەبوو.

كۆبونهوهی ههوا لهنێوان سیهپۆشهر و دیواری سنگ

كهمتر له 14 ڕۆژ دوای گهڕانهوهی قەوارەى سییهكان به تهواوی

پاش 8-21 ڕۆژ له گهڕانهوهی قەوارەى سییهكان به تهواوی، كاتێك بهداخراوی چارهسهر كرابێت

-          ناتوانێت گهشت بكات تا 14 ڕۆژ دوای گهڕانهوهی قەوارەى سییهكان به تهواوی كاتێك بهداخراوی چارهسهر كرابێت.

-          لهكاتی بوونی بۆڕی لهدیواری سنگ، دهتوانێت لهگهڵ هاوهڵی پزیشكی گهشت بكات له ههر كاتێك ئهگهر هیچ بارێكی تری ڕێگر لە ئارادا نهبێت، لهگهڵ دابینكردنی ههموو پێداویستیهكان.

بۆڕی لهدیواری سنگ

 

 

دهتوانێت لهگهڵ هاوهڵی پزیشكی گهشت بكات له ههر كاتێك ئهگهر هیچ بارێكی تری ڕێگر لە ئارادا نهبێت، لهگهڵ دابینكردنی ههموو پێداویستیهكان.

ههوكردنی سییهكان

كتوپڕ بێت لهگهڵ بوونی نیشانهكان

 

دهتوانێت گهشت بكات لهكاتی

-          چارهسهری تهواو

-          بوونی نیشانهكان له تیشكی سینی، پێویسته نەخۆش نيشانەى  نەخۆشيیە کەى نهبێت

-          تووشكهر نهبێت (نهگوازرێتهوه)

نهخۆشیه درێژخایه‌‌نهكانی سییهكان، سییه ئاوسان، بهڕیشاڵبوونی سییهكان وه كۆبونهوهی شله یان خوێن لهپهردهپۆشی سییهكان.

-    شین بوونهوه سهرهڕای دابينكردنى ئۆكسجین.

-    ئاڵۆزکاریی نوێ و چارهسهر نهكراو.

-          كاتێك ناجێگیر بێت یان لاوازی بهرگهگرتن له كاتی جووڵە.

-          لهماوهی 7 ڕۆژ له بوونی ئاڵۆزکاریی نوێ.

·   دهتوانێت گهشت بكات لهو بارانهدا:

-    بهرگهگرتنی ڕۆیشتن بۆ زیاتر له 50 مهتر بهبێ ههناسهتوندی.

-    باری گشتی تهواو بێت.

-    گهڕانهوهی تهواوی تهندروستی له كاتی بوونی هۆكاری خراپكهری نوێی.

·         لهوانهیه ئۆكسجینی پێویست بێت له كاتی گهشت به فڕۆكه.

نهخۆشی سیل

چارهسهرنهكراو یان لهماوهی دووههفتهی سهرهتای چارهسهركردن

دوای دوو ههفته بهلای كهمهوه له وهرگرتنی چارهسهری گونجاو وه هیچ نيشانەیەکی  نەخۆشيیە کەى نهبێت

 

شێرپهنجه

-    لهژێر چارهسهری چالاكدا بێت (تیشكی یان كیمیاوی).

-    كۆبونهوهی شله له پهردهپۆشی سییهكان.

-    ههناسهتوندی.

نهبوونی هیچ نيشانەیەک

خوێن كۆكینی بههێز ڕێگره له گهشت كردن به فڕۆكه.

شێواوى زگماکى له خوێنبهر و خوێنهێنهرهكانی سی یهكان

لهكاتی كهمبوونی توندی ئۆكسجین (SPO2  كهمتر بێت له 80%).

 

 

ئێسك و شكان

گهچ كردنی تهواو بۆ شكان (گهشتهكه زیاتر بێت له 2 كاتژمێر)

كهمتر له‌‌ 48 كاتژمێر دواى پێکران (شكان)

زیاتر له 2 ڕۆژ

دهبێت ڕێژهی خوێن گونجاو بێت (كهمتر نهبێت له 7.5 گرام) كاتێك ئێسكی حهوز یان ڕان شكابێت.

گهچ كردنی تهواو بۆ شكان (گهشتهكه كهمتر بێت له 2 كاتژمێر)

كهمتر له‌‌ 24 كاتژمێر دواى پێکران (شكان)

 

 

نهشتهرگهری شكانی پهلهكانی خوارهوه

كهمتر له 7 ڕۆژ

 

بههۆی زیادبوونی ترسی ڕوودانی خوێن مهیین.

نهشتهرگهری جومگهبینی

كهمتر له 5 ڕۆژ

 

دهتوانێت گهشت بكات دوای 2 ڕۆژ ئهگهر نهخۆشهكه تهمهنی له 40 ساڵ كهمتر بێت و باری جێگیر بێت.

نهشتهرگهری گۆڕینی جومگهكان

كهمتر له 2 ههفته

 

-  باشتر وایه دوای 6 ههفته گهشت بكات بۆ خۆپاراستن له ڕوودانی خوێن مهیین (له نهشتهرگهری گۆڕینی جومگهی سەری ڕان ترسی خوێن مهیین زیاتره  ).

-  باشتر وایه كه نهخۆشهكه به پاڵكهوتوویی گهشت بكات.

کۆئەندامی میزەڕۆ

نەشتەرگەرى پرۆستات

 

دوای ٣ ڕۆژ

لەکاتی بوونی سۆندەى میز، پێویستە کیسی میز ڕوون بێت و خۆینی تێدا نەبێت

نەشتەرگەرییەکانی گورچیلە (بەردی گورچیلە، تورەگەى گورچیلە .....)

 

دوای ٧ ڕۆژ

لەکاتی بوونی سۆندەى میز، پێویستە کیسی میز ڕوون بێت و خۆینی تێدا نەبێت

سۆندهی میزی سهر ئێسکى موسڵدان

لهكاتی بوونی خوێن

 

 

چهند حاڵەتێکى جۆراوجۆر

سووتان

-ئهگهر شۆك بێت.

-ههوكردنی بهربڵاو.

-سووتانی زیاتر له 20% له ڕووی لهش.

لهماوهی 7 ڕۆژ له سووتان یان چارهسهری نهشتهرگهری.

پێویسته باری تهندروستی جێگیر بێت و تهندروست بێت له ههموو لایهنهكانی تر.

ههستیاری توند یان كوشنده

 

كاتێك ههر ڕێوشوێنیکى تایبهتی پێویست بوو.

پێویسته گهشتیار دهرمانی گونجاوی لابێت و بتوانێت بهكاریبهێنێت.

ڕێژهی ئۆكسجین لهخوێن

كهمتر له 80% (كاتێك ڕاپۆرتی پزیشكی پسپۆری چارهسهركهری پێنهبێت )

كهمتر له 90%

 

پیتاندنی دهرهكی بۆ بلورهمنداڵ

 

 

گونجاوترین كات بۆ گهشت له نێوان ههفتهی 20-32 دووگیانیدایه.

پاڵهپهستۆی خوێن

كاتێك پاڵهپهستۆی خوارهوهی خوێن(پاڵهپهستۆی خاوبوونهوه) زیاتر بێت له 110 ملم جیوه.

 

 

ئهو باره پزیشكیانهی كه به شێوهیهكی گشتی پێویستیان به ڕهزامهندی پزیشكی نیه بهمهرجێك بارى تهندروستی جێگیر بێت و پێویستی به یارمهتيی تایبهت نهبێت :

نهخۆشيی شهكره ( كاتێك نهخۆشهكه یان هاوهڵهكهی دهرمان و پێداویستی گونجاوی لابێت و بتوانێت بهكاریانبهێنێت ).

بهرزيی ڕێژهی كۆلستڕۆل.

ههوكردنی جومگهكان.

پهله دهستكردهكان.

كانیولا له خوێنهێنهره سهرهكیهكان.

 

         



هۆبەی پاراستنی تەندروستی

هۆبەى پاراستنى تەندروستى بە یەکێک لە هۆبە گرینگەکانى سەربە بەڕێوەبەرایەتى تەندروستى فڕۆکەخانە دەژمێردرێت وەلەم بوارانە کاردەکات :
1. سەرپەرشتى کردنى هێنان وبردنە دەرەوەى خۆراک.
2. چاودێرى کردنى بیرەکانى ئاوى ناو فڕۆکەخانە .
3. چاودێرى کردنى چێشتخانە و کافتریاکان .

هێنان و ناردنە دەرەوەى خۆراک :
هۆبەکەمان هەڵدەستێت بەسەرپرشتیکردن لە هێنان وبردنە دەرەوەی هەموو جۆرە خۆراکێکى مرۆیی بە سیستەمێک کە دەتواندرێت بەم شێوەیەى خوارەوە کورت بکرێتەوە :-
A) خۆراکى تایبەت (شخصی):
ئەمەش ئەوخۆراکانە دەگرێتەوە کە گەشتیار لە کاتى هاتنى یان ڕۆشتنی لەگەل خۆی هەڵی دەگرێت و بۆخواردنى تایبەتی خۆی و خێزانى بەکاردێت و نافرۆشێتەوە, ئەم خۆراکانە هەر لە ناو فرۆکەخانە پشکنینى فیزیاوى بۆ دەکرێت(تام ورەنگ وبۆن وماوەى بەسەر چوونى) پاش دڵنیابوون رێگەپێدانى پێ بدرێت, ئەوە ئەگەر خۆراکەکە لە نێوان(١ – ٢٠) کگم بێت, ئەگەر بڕی خۆراکەکەش زیاتر بێت لە (٢٠)کگم ئەوا پاش پشکنینی فیزیاوى لەهۆبەى بەڕێوەبەرایەتیەکەمان بەڵین نامە لە خاوەنەکەى وەردەگیرێت کە تیایدا بەڵێن دەدات خۆراکەکە نافرۆشێتەوە.
B) خۆراکى گشتى:
ئەمەش ئەم خۆراکانە دەگرێتەوەکە بەمەبەستى بازرگانى کردن دە هێندرێتە ناو هەرێمى کوردستان (لەڕێی فڕۆکەخانەی ئەربیل) بەر لەهێنانى ئەم جۆرە خۆراکانەش پێویستە بازرگانەکان سەردانى هۆبەکەمان یاخود بەشی چاودێری خۆراک لەناو دیوانى وەزارەتی تەندروستی یاخود تاقیگەی ناوەندی هەولێر بکەن بەمەبەستى وەرگرتنى زانیارى تەواو بۆ ئەو بەڵگەنامە و مەرجانەی پێویست دەکات خۆراکەکان تێیاندا هەبێت .

گرنگترین ئەو بەڵگە نامانەش بریتین لە :-
1. بەلگەنامەی شوێنی دروست کردن.
2. بەلگەنامەی تەندروستی.
3. ڕاپۆرتی شیکاری بۆ ئەو مادە سەرەتایانەى کە دەچنە پێکهاتەی خۆراک و هەروەها بۆ ئەو خۆراکانەی کە لە تایبەتمەندی عێراقی نیە .
4. پێویستە ماددە خۆراکیەکان هەردوو بەروارى دروستکردن و بەسەر چوونی بەروونی و بە شێوەی لێزەرى لە سەر نوسرابێت .
5. هەروەها پێویستە لە سەر کارتۆن یان قوتو یان بەرگی ماددە خۆراکیەکە پێکهاتەى خۆراکەکە بە زمانێکى ناسراو (کوردی یان عەرەبی یان ئینگلیزی) نوسرا بێت.

پاش دڵنیابون لە بەڵگەنامەکان نموونەی لێوەردەگیرێت و رەوانەی تاقیگەى ناوەندى هەولێر دەکرێت بەمەبەستی پشکنین, دواى گەرانەوەی ئەنجامى پشکنینەکان ئەگەر لەگەڵ تایبەتمەندى عێراقی بگونجێت ئە وا رێگە پێدانى پێ دەدرێت بە پێچەوانەوە ئەگەر لەگەڵ تایبەتمەندی عێراقی گونجاو نەبوو ئەوا دوو رێگا دەخرێتە بەردەم خاوەنی خۆراکەکەی ئەوانیش بریتین لە :-
A. گەڕاندنەوەی خۆراکەکە بۆ سەر چاوەکەى .
B. داواکاریەک پێشکەش دەکات بەمەبەستى لەناو بردن (تەلەف کردن) ى خۆراکەکە .


گەڕانەوە بۆ لیست

په‌یوه‌ندی كردن