كوردى عربى ئینگلیزى
searh
 
Home لاپه‌ڕه‌ى سه‌ره‌كى > ده‌رباره‌ى فرِۆكه‌خانه‌ > مێژوویه‌كى كورت
مێژوویه‌كى كورت

 

     
"ڕێگاى په‌ڕینه‌وه‌ى نێوان هێڵه‌ئاسمانییه‌كان"

 

له‌ ١٥كانوونى یه‌كه‌مى ٢٠٠٣ یه‌كه‌مین فڕۆكه‌ له‌ فڕۆكه‌خانه‌ى هه‌ولێردا نیشته‌وه‌. وه‌كو فڕۆكه‌خانه‌یه‌كى مه‌ده‌نى له‌ كوردستانى عێڕاق ، فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى هه‌ولێر بووه‌ته‌ ده‌روازه‌یه‌ك به‌ره‌و جیهان .


 



فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى هه‌ولیر له‌سه‌ر هه‌مان ئه‌و شوێنه‌ بنیاتنراوه‌ كه‌ تاوه‌كو ساڵى ١٩٩١ وه‌كو فڕۆكه‌خانه‌ و بنكه‌یه‌كى سه‌ربازیى له‌ لایه‌ن رِژێمى به‌عسه‌وه‌ به‌كار ده‌هات. له‌ دواى رِووخانى ڕژێمى پێشووى عێڕاق له‌ ٢٠٠٣، حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بڕیارى دا فڕۆكه‌خانه‌یه‌كى نێوده‌وڵه‌تی دروست بكات كه‌ ببێته‌ ده‌روازه‌یه‌ك به‌ره‌و جیهان .

به‌هۆى زیادبوونى ژماره‌ى گه‌شتیاران و گه‌شته‌كان، حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بڕیارى دا به‌ فراوانكردنى تێرمیناڵى فڕۆكه‌خانه‌ و نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى فڕگه‌كه‌ .

له‌ ١/٧/٢٠٠٣ بنیاتنانى فڕۆكه‌خانه‌ ده‌ستى پێكرد و له‌ ١٥ى كانوونى یه‌كه‌مى ٢٠٠٣ یه‌ككه‌مین فڕۆكه‌ له‌ فڕۆكه‌خانه‌ى هه‌ولێر نیشته‌وه‌ ، دوابه‌دواى ئه‌وه‌ش گه‌شته‌ ڕاسته‌وخۆكانى نێوان هه‌رێمى كوردستان و ووڵاتانى دراوسێ ده‌ستیڵێكرد تاوه‌كو ساڵى ٢٠٠٥ له‌لایه‌ن هێڵى ئاسمانى كوردستانه‌وه‌ گه‌شته‌ ڕاسته‌وخۆكان له‌ نێوان كوردستان و ئه‌ورۆپا هاتنه‌ ئه‌نجامدان .

 سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ڕێزدار نێچیرڤان بارزانى به‌ فه‌رمیى پرۆژه‌كه‌ى كرده‌وه‌ دواى ئه‌وه‌ى كه‌ له‌ ٢٩/٤/٢٠٠٥ ته‌واو بوو دواى ئه‌وه‌‌ له‌ ٢٦/٥/٢٠٠٥ فڕۆكه‌خانه‌كه‌ كۆدى (ORER) ى له‌ لایه‌ن ڕێكخراوى ( ICAO ) وه‌ پى به‌خشرا .

به‌هۆى گرنگى گواستنه‌وه‌ى ئاسمانیی و هاندانى ڕێبه‌ریی كوردستان و پێشخستنى فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى هه‌ولێر بۆ ئه‌وه‌ى بگاته‌ ئاستێكى نێوده‌ڵه‌تیی، حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بڕیاری دا فڕۆكه‌خانه‌یه‌كى نوێ دروست بكات كه‌ ببێته‌ یه‌كێك له‌ گه‌وره‌ترین فڕۆكه‌خانه‌ شارستانییه‌كان له‌ دواى ڕووخانى ڕژێمى پێشوو كۆمپانیاى (سكۆت ویلسن)ى به‌ریتانیی دیزاینى فڕۆكه‌خانه‌ى نوێى دانا و كۆمپانیاى (ماكیۆڵ جه‌نگیز) یش به‌ هه‌ماهه‌نگیی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى شاره‌وانیی پرۆژه‌كه‌یان جێبه‌جێ كرد. 



په‌یوه‌ندی كردن