كوردى عربى ئینگلیزى
searh
 
Home لاپه‌ڕه‌ى سه‌ره‌كى > دەربارەی فڕۆکەخانە‌ > په‌یامى پێشوازیى
په‌یامى پێشوازیى

 



شوێنى مه‌به‌ست : هه‌ولێر

 

 فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى هه‌ولێر ده‌كه‌وێته‌ سه‌ر ڕێگاى دێرینى ڕێگا ئاسمانییه‌كان كه‌ به‌ درێژایی یه‌كێك له‌ گرنگترین ڕێگاى بازرگانیی هێڵه‌ ئاسمانییه‌كانى جیهان پێگه‌ى مێژوویی خۆى ده‌گونجێنێ.

 
سه‌یرێكى نه‌خشه‌كه‌ بكه‌، فرِۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى هه‌ولێر ئێستا ده‌كه‌وێته‌ نێو ڕێگاى دێرینى ڕێگا ئاسمانییه‌كان. به‌ ئاسانكاریی گونجاو و سه‌رده‌مییانه‌وه‌ ئاماده‌كاریی ته‌واوى بۆ كراوه‌ بۆ ئه‌وه‌ى ببێته‌ باشترین بنكه‌ى ئاسمانیی له‌نێوان ڕۆژهه ڵات و ڕۆژئاوادا. دوابه‌دواى پرِۆسه‌ى ئازادیی عێراق له‌ ساڵى ٢٠٠٣ دا، حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بڕیارى دا بنكه‌ سه‌ربازییه‌ كۆنه‌كه‌ى هه‌ولێر بگۆڕێ بۆ فڕۆكه‌خانه‌یه‌كى مۆدێرنى فڕۆكه‌وانیی شارستانیی كه‌ وه‌كو ده‌روازیه‌كى گه‌وره‌ به‌ره‌و جیهان كاربكات. فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى هه‌ولێر له‌ ٧/٧/٢٠٠٥ دا به‌ فه‌رمیی كرایه‌وه‌ و له‌ دیسه‌مبه‌رى ساڵى دواتردا پێشوازى له‌ یه‌كه‌مین كۆمپانیاى هێڵه‌ ئاسمانییه‌كانى كومه‌ڵه‌ى گواستنه‌وه‌ى ئاسمانى نێوده‌وڵه‌تى IATA كرد.

حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان یاساى گونجاوى خستۆته‌ كار بۆ سه‌رنجڕاكێشانى به‌رهه‌مهێنه‌رانى بیانیی و یارمه‌تیدانى ئه‌و كوردانه‌ى كه‌ له‌ تاراوگه‌ن بگه‌ڕێنه‌وه‌ ووڵات. گواستنه‌وه‌ى ئاسمانیی ناوخۆیی و ناوچه‌یی له‌ ته‌واوی ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاستى فراواندا به‌ خێرایی گه‌شه‌ ده‌كه‌ن، هه‌ریه‌كه‌شیان ده‌بێته‌ هۆى زیادبوونى به‌رده‌وام له‌ گواستنه‌وه‌ى ئاسمانیی له‌ فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى هه‌ولێر ، له‌ كاتێكدا كه‌ له‌ به‌شه‌كانى ترى جیهان له‌ ساڵى ٢٠٠٩ دا دابه‌زینێكى گشتیی ده‌ستپێكرد.

فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى هه‌ولێر نه‌ك به‌ ته‌نها له‌ پێوه‌ره‌ ته‌كنیكیه‌كاندا، به‌ڵكو له‌ حه‌واندنه‌وه‌ى گه‌شتیارانیشدا یه‌كێكه‌ له‌ باشترین فڕۆكه‌خانه‌كانى جیهان. زۆرێك له‌ گه‌شتیاران گه‌شته‌ ئاسمانییه‌ درێژخایه‌نه‌كان و گه‌شتى ئاسمانیی هه‌رێمه‌كان به‌یه‌ك ده‌به‌ستنه‌وه‌، به‌ڵام هه‌ولێر له‌وه‌ زیاتره‌ كه‌ خاڵێكى گواستنه‌وه‌ بێت،گرنگیه‌كه‌ى وه‌كو دواترین شوێن مه‌به‌ست له‌گه‌شه‌كردندایه‌.

سه‌رچاوه‌ سروشتییه‌ گه‌وره‌كانى نه‌وت و گازى سروشتیی و كانزاكانى تر له‌ هه‌رێمى كوردستاندا ژینگه‌یه‌كى ئابووریی سه‌ركه‌وتوو به‌گه‌شه‌یه‌كى خێرا ده‌هێننه‌ ئاراوه‌. زۆرێك له‌ كورده‌كانى ده‌ره‌وه‌ى ووڵات دەگەڕێنەوە و پاڵپشتى له‌ كه‌رتی گه‌شه‌سه‌ندووى بنیاتنانه‌وه‌دا ده‌كه‌ن. ده‌رفه‌تى كار و هه‌روه‌ها باوەڕێکی به‌هێزیان به‌ دواڕۆژ هه‌یه‌. ئه‌و كوردانه‌ى كه‌ پێشتر له‌ تاراوگه‌ بوونه‌ ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ به‌ هێنانه‌وه‌ى هه‌موو په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ ووڵاتانى تردا. لێره‌دا هه‌میشه‌ داواكارى زیاتر هه‌یه‌ بۆ دابینكردنى گواستنه‌وه‌ى ئاسمانیی كاریگه‌ر بۆ هه‌ریه‌كه‌ له‌ گه‌شتیاران و بارهه‌ڵگره‌كان.

ناوچه‌ى هه‌ولێر سه‌رچاوه‌یه‌كى ئاوى جێگیرى هه‌یه‌ و به‌ ده‌شتایی جوان و كراوه‌ و دڵڕفێن ده‌وره‌دراوه‌ چڕه‌ سه‌وزایی و كانیاوى خاوێن و تاڤگه‌ و ئه‌شكه‌وته‌كان. ئه‌مه‌ش ته‌واو جیاوازه‌ به‌ به‌راورد له‌گه‌ڵ شوێن مه‌به‌سته‌كانى ترى ڕۆژھە ڵاتی ناوەڕاست، هه‌روه‌ها گه‌شتیاران بۆ ڕێبەری كوردستانیش ده‌بێته‌ بازرگانییه‌كى گه‌شتیارى گرنگ له‌ كوردستان.

ئه‌وانه‌ هه‌ندێك له‌و هۆكارانه‌ن كه‌ حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى هه‌ولێر فڕۆكه‌خانه‌یه‌كیان دروستكردووه‌ و ئاماده‌یان كردووه‌ بۆ دواڕۆژ به‌ تواناى له‌ خۆوه‌گرتنى سێ ملیۆن گه‌شتیار و هه‌بوونى یه‌كێك له‌ درێژترین فڕگەکانی جیهان، دیزاین كراوه‌ بۆ نیشتنه‌وه‌ى فڕۆکەی Airbus A380 و فڕۆکەی بارهه‌ڵگرى له‌و جۆره‌. فڕۆکەخانه‌ نوێیه‌كه‌مان هاتنه‌دى خه‌ون و ئه‌و ستراتیژییه‌یه‌ كه‌ حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌ ساڵى ٢٠٠٣ دا دایناوه‌ ده‌هێنێته‌ دى.

هه‌ولێربه‌ره‌و ئه‌وه‌ ده‌ڕوات كه‌ وه‌كو یه‌كێك له‌ گرنگترین ڕێگاى بازرگانیی هێڵه‌ ئاسمانییه‌كانى جیهان پێگه‌ى مێژوویی خۆى بگونجێنێ.

 

په‌یوه‌ندی كردن